(52) ساڵ بەسەر بە پارێزگابوونى دهۆکدا تێدەپەڕێت

ئەمڕۆ (27)ى ئایاری 2021، (52) ساڵ بەسەر بەپارێزگابوونى دهۆکدا تێدەپەڕێت و مەراسیمێک بۆ ئەو یادە بەڕێوە دەچێت.

رۆژى (27)ى ئایارى ساڵی (1969) لەلایەن دەسەڵاتى ئەوکاتى عێراق، دهۆک وەک پارێزگا دیاریکرا و ساڵانەش لەو رۆژەدا بە چالاکى و مەراسیم و ڤیستیڤاڵ یادى ئەو رۆژە دەکەنەوە.

بۆ ئەمساڵ لەژێر دروشمى (بەردەوام دەبین)، بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیرى و هونەرى دهۆک، ساڵیادى بەپارێزگابوونى دهۆک پیرۆز دەکات و ئاشکرایدەکات ئەمڕۆ لە پارکى پانۆراما رێوڕەسمێک بەو بۆنەیەوە ساز دەکرێت.

دھۆک، شارێکی گەورەی باشووری کوردستان و ناوەندی پارێزگای دھۆکە و لە ناوچەی بادینان ھەڵکەوتووە، خەڵکەکەی بە شێوەزاری کورمانجی (بادینی) قسە دەکەن و دانیشتوانی ئەو پارێزگایە بە گشتی بە زیاتر لە یەک ملیۆن و (200) هەزار کەس مەزەندە دەکرێت.

Back to top button