11 ملیار دینار بەسەر جوتیارانی هەولێر دابەش دەکرێت
چەکی زیاتر لە 11 ملیار دینار وەک شایستەی دارایی جوتیاران لە بەغدا گەیشتووەتە هەولێر، لە چەند رۆژی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
سەعید عومەر، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر رایگەیاندووە: پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر بۆ ساڵی 2020 زیاتر لە 11 ملیار دینار بوو و حکومەتی عێراق چەکی پارەکەی ناردووە.
سەعید عومەر هەورەها رایگەیاندووە: لە چەند رۆژی داهاتوودا، دەست بە دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی ساڵی 2020ـی جووتیارانی هەولێر دەکرێت و هەوڵدەدەین پێش ئەوەی دەست بە وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بکرێت، پارەکە دابەش بکەین.
بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر، روونیکردەوە: شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵانی 2014 و 2015 دابەشکراوە، کە پێشتر لەلایەن حکومەتی عێراق راگیرابوو، هەروەها ئەوەی ساڵی 2016 لە 50٪ دابەشکراوە.
پێشتر نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندبوو: “وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕی 11 ملیار و 907 ملیۆن دیناری پارەی جووتیارانی هەولێری بە چەک، ناردووە