هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت
بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ مووچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم گه‌یشته وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و هه‌فته‌ی داهاتوو خشته‌ی نوێی دابه‌شكردنی مووچه راده‌گه‌یه‌ندرێت.
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وهزارارهتی دارایی رایگەیاندووە، تەواوی بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ مووچەی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران گەیشتووە وه‌زاره‌ته‌كه‌یان.
به گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ئەمڕۆ ئەو پارەیەی تەرخانکراوە بۆ مووچەی ئەم مانگە لەسەر هەژماری بانکی وەزارەتە بۆیه لە هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.