به‌فه‌رمانى عه‌لى باپير ، كه‌ناڵى په‌يام رۆژنامه‌نووسێكى ديارى كه‌ناڵه‌كه له‌سه‌ر شاشه ده‌رده‌كات
جه‌لال محه‌مه‌د كه پێشكه‌شكاربوو له كه‌ناڵى ئاسمانى په‌يامى سه‌ر به كۆمه‌ڵى دادگه‌رى دواى ئه‌وه‌ى له ماوى رابردوو نووسينێكى له فه‌يس بووكى خۆى بڵاو ده‌كاته‌وه وله به‌شێكى ده‌نوسێت:” ئێمە هەموومان یان پارتین یان یەکیتی جا ئیدی لە رێگەی سیاسی بێت یان بازرگانی و کۆمپانیاکانیان، بەڵام جیاوازییەکەی ئێمە ئەوەیە، ئێمە دەستی دوو و دەستی سێ عەیبدار بووین و بە خۆمان نازانین.
ئه‌م نووسينه‌ى جه‌لال محه‌مه‌دى رۆژنامه‌نووس تووڕه‌بوونى عه‌لى باپير، ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى به‌دواى خۆي‌دا دێنێت و، دواى خوێندنه‌وه‌ى ده‌ست به جێ داوا ده‌كات له كه‌ناڵى په‌يام دووربخرێته‌وه.
ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك له سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگاداره‌وه زانيارى له‌و باره‌يه‌وه وه‌رگرتووه كه ڕاستى بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌بووه ( جه‌لال محه‌مه‌د )، پێشكه‌شكار و رۆژنامه‌نووسى كه‌ناڵه‌كه‌ى سه‌ر به كۆمه‌ڵى دادگه‌رى پۆستێكى فه‌يس بووكى له‌كاتى په‌يوه‌ندى كردنى ( عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك) به ڕيزه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستان بڵاو كرده‌وه، دواى خوێندنه‌وه‌ى له‌لايه‌ن عه‌لى باپيره‌وه تووڕه‌بوونى خۆى بۆ نووسينه‌كه ده‌ربريوه و برياريداوه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌ربكرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ده‌شلێت: بڕياره‌كه دراوه به‌ڵام بۆته جێگاى ڕه‌خنه له‌لايه‌ن ئه‌نجوومه‌نى باڵاى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى و بريارى تريان بۆى داوه به‌وه‌ى كه سزای دەرکردنیان گۆڕيوه بۆ دوورخستنەوە لەشاشەى كه‌ناڵى په‌يام بۆ ماوەیەکی نادیار.
سەرچاوەکە باسى له‌وه‌شكرد :” لە نێو سەرکردەکانی ناو کۆمەڵی دادگەری ده‌نگى پشتيوانى كردن له قسەکانی جەلال محەمەد هه‌بووه و هه‌ندێكيان پێيان ڕاستبووە،”
سه‌رچاوه‌كه گوتيشى:” سه‌ركردايه‌تى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پۆسته‌كه‌يان پێ سڕيوه‌ته‌وه و، لەئێستادا ئەو ڕۆژنامەنوسە لەناو کەناڵی پەیام وەک ئامادەکاری بەرنامە کاردەکات و ديار نيه كه ده‌يگه‌رێننه‌وه سه‌ر شاشه‌ى په‌يام ياخود بڕياره‌كه‌ى وه‌كو خۆى ده‌مێنێ.
دەقی نوسینەکەی جەلال محەمەد كه بووه هۆكارى ئه‌و سزادانه‌ى:
(عەبدوڵڵا کویخا موبارەک) راستگۆتر لە سیاسیەکان یەکیتی و پارتی فەرقیان چیە ؟
گەر قەرار بێت پارتی بوون عەیب بێت دڵنیابە یەکێتی بوونیش هەر عەیبەیە.
باشە بۆ مەگەر حزب و کەسایەتی سیاسی ماوە ژێر بە ژێر کەین وبەینێکی لەگەڵ پارتی یان یەکێتی یان کەسێکی سیاسی باڵای ناو ئەو دوو پارتە نەبێت ؟
ئەوە نیە هەموو حزبەکانی بە رێککەوتن نهێنی لەگەڵ پارتی یان یەکیتی بشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن .
ئێمە هەموومان یان پارتین یان یەکێتی جا ئیدی لە رێگەی سیاسی بێت یان بازرگانی و کۆمپانیاکانیان بەڵام جیاوازییەکەی ئێمە ئەوەیە ئێمە دەستی دوو و دەستی سێ عەیبدار بووین و بە خۆمان نازانین.
عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک بە پێچەوانە سیاسیەکانەوە راستۆگۆیانە خۆی و خزمەکانی کردە پارتی دەستە یەک.
با تانە لە عەبدوڵڵا نەدەین تانە لە خۆمان بدەین ئایا ئێمە دەستە چەند پارتی و یەکێتین ؟؟