به‌هۆى بوونى په‌كه‌كه‌وه، تورکیا بەچڕی دەستی بە بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکان کردەوە .
بەهۆی بوونی چه‌كدار و بنکە و بارەگاکانی پەکەکەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بێ گوێدانه بوونى هاوڵاتى سڤيل سنووری ناحیەی کانی ماسیی سەر بە قەزای ئامێدی، بۆردومان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌يه‌كى له يه‌كێك له گونده‌كانى سنوورى ناحيه‌ى كانى ماسێ به ده‌زگاى ميديايى خواكوڕكى ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا به‌هۆكارى بوونى چه‌كدار و بنكه و باره‌گاكانى په‌كه‌كه ده‌ستيان به بۆردوومانكردنى سنوورى زياتر له 10 گوندى ناحيه‌ى كانى ماسێ و بۆردوومانه‌كه به‌رده‌وامه “.
راشيگه‌ياند: “ئەو گوندانەی کە سنوورەکانیان لەلایەن تورکیاوە بۆردومان کراوە هه‌ندێكيان هاوڵاتى سڤيليان تێدا ماون و ترس و دڵه‌ڕاوكێى زۆر دروست بووه و ناوێر ده‌ربكه‌ون “.