67 چەكداری داعش لەنێو ئاوارەكاندا دەستگیر كراون
خواكوڕك
لەگەلً هاتنی شەپۆلێكی بەرفرەی ئاوارەكانی سنوری پارێزگاكانی موسڵ و دیالەو سەڵاحەدین ناوەراستی عێراق, دەیان تیرۆریستی داعش خۆیان خزاندۆتە نێو ئەو ئاوارانە, تەنها لە سنووری پارێزگای كەركووك دەزگا ئەمنییەكان لەنێو كەمپی داقوق ٦٧ كەسیان دەستگیركردوە, كە پێشتر كاریان بۆ ڕێكخراوی توندڕەوی داعش كردووە.
لیوا ھەڵۆ نەجات، بەڕێوبەری ئاسایشی كەركوك (پارتی)، ڕایگەیاند :” لە پێناو پاراستنی ئەمنیەتی كەركووك لیژنەیەكی ھاوبەش بۆ پاراستنی شارەكە لە ھێزەكانی ئاسایش و پۆلیس و ھێزە ئەمنیەكانی دیكەی عێراق پێكهێنراوە, ئێستا پڕۆسەی دەستگیركردنی شانە نووستووەكانی داعش لەنێو ئاوارەكانی شاری كەركووك بەردەوامە كاری ئەو لیژنەیە چاودێریكردن و لێكۆڵینەوەیە لەگەڵ ئەو ماڵە ئەوارانەی كە ڕۆژانە دێنە ناو شاری كەركووكەوە، گوتیشی :” لەپێناو پاراستنی دۆخی ئەمنی شارەكە بەبی لێكۆڵینەوەی وردی دەزگا ئەمنییەكان، ڕێگە نادرێت ھیچ ئاوارەیەك لە كەركووك نیشتەجێ بێت”.
بەڕێوبەری ئاسایشی كەركووك، دەشلێت:” لێژنەكەمان تەنها لە كەمپی داقوق، ٦٧ كەسی دەستگیركردووە، كە پێشتر كاریان بۆ ڕێكخراوی توندڕەوی داعش كردووە،, بۆیە بەردەوامی لە چاودێری داینو ڕوژانە گومانلێكراو لەنێو ئاوارەكانی كەركووك دەستگیر دەكرێت، كە گومانی ئەوەدەكرێت پەیوندیان بە چەكدارانی داعشەوە ھەبێت”.
هەروەها لە درێژەی قسەكانیدا دەلێت:” دەزگا ئەمنیەكان بەوردی چاودێری كەمپی ئاوارەكانی كەركووك دەكەن، ھەروەھا پێداچوونەوە بەناوی چواریی ئاوارەكان دەكرێت، گوتیشی:” دەزگا ئەمنیەكان بەنھێنی لەنێو مۆڵ و شوێنە گشتییەكاندا جێگیركراون بۆ ئەوەی جارێكی دیكە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش نەتوانێت پەلارماری شارەكەدا بدات”.
لیوا هەڵۆ، ئاماژەی بەوەشدا، كە ئێستا بەشێوەیەكی بەرچاو دۆخی ئەمنی شاری كەركووك ئارامە و ھیچ حاڵەتێكی نامۆ بوونی نییە، تەنھا ئەوە نەبێت دەستێوەردانی ئاوارەكانی كەركووك كارێكی وەھای كردووە، كێشەی كۆمەڵایەتی بۆ ئەو شارە بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون كردووە.