په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان داگيركردنى ژماره‌يه‌ك زه‌وى ترى گرنگى نێو سلێمانى ئاشكرا ده‌كات

په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌ نووسينێكدا داگيركردنى زه‌ويه‌كى ترى گرنگ له‌ شارى سلێمانى ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێ :  له‌ شوێنێكی سلێمانی پشكنینی جیۆلۆجی بۆ هه‌ندێ زه‌وی كراوه‌ تا بكرێته‌ باڵاخانه‌ی بازرگانی .

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ، له‌ په‌یجی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) نووسنێكى بڵاوكردۆته‌وه‌ له‌ ژێر ناوى “داگیرکاری بەم ئەندازە”، نووسيوويه‌تى، له‌ سەر شەقامی 60 مه‌ترى، نزیک نەخۆشخانەی شار و بەرامبەر پرۆژەی گاردن ستی، ئامادەکاری و پشکنینی جیۆلۆجی زەوییەكیان کردوە بۆ ئەوەی بیکەن بە شوقە و بینای بازرگانی.”

ده‌شلێت :”  بەپێی یاداشتێکی دانیشتوانی گەڕەکی شێخان (مەڵکەنی – داباشان) كه‌ بۆ من هاتووه‌: لە ئێستادا لەلایەن کۆمەڵێک کەس خەریکی رووپێوی و پشکنینی زەوییەکەن و دەیانەوێت دەست بکەن بە ھەڵکۆڵین بۆ ئەوەی شوێنی قوتابخانە و خزمەتگوزاری، کە لە وێنەکه‌دا ھاتووە بکرێتە بینای بازرگانی”.

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، هه‌روه‌ها ده‌شلێت :”  پاش بەدواداچونم دەرکەوت زانیاری دانیشتوانی ئەو گەڕەکە ڕاستەو دۆسیەکەمان بۆ جێگری سەرۆکی حکومەت و بەرپرسانی دیکە ناردوە، ھەر بەرپرسێک لەو ھەر ئاستتێکدا بێت و لە پشت ئەم داگیرکاریە بێت دەیدەینە دادگا.. رای گشتیشی لێ ئاگادار دەکەینەوە“.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان،روونيشى كردۆته‌وه‌، ساڵێک پێش ئێستا بە بڕیاری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، ڕەگەزی زەوییەکانی ١٦٥ و ٢١٤ و ٢١٥ و ٢٣٢ ی کەرتی (٢)ی قڕگە و بەشێک لە زەویی ژمارە ٢٩ کەرتی (٥) ھوانەی لە سەوزاییەوە گۆڕیوە بۆ گەنجینە، کە ڕووبەرێکی گەورەی شاری ٢٠٢٠ـە و لە نەخشەدا بۆ سەوزایی دانراوە، کە شارێکی گەورەی ھاوچەرخی سلێمانییه‌ لەسەر ڕووبەری ٢٢ ھەزار دۆنم.

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، له‌كۆتاييدا نووسيوويه‌تى:” لەسەر ئەم دۆسیەیه‌، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە ڕێگای داواکاری گشتیەوە دەدەینە دادگا.

Back to top button