ده‌رماڵه‌ى قوتابیانی كوڕ و كچی شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێ
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدانی هه‌رێمی كوردستان، رايده‌گه‌ينێت: پاره‌ی كچ و كوڕه قوتابییه‌كانی چه‌ند زانكۆ و په‌یمانگایه‌ك دابه‌ش ده‌كرێ.
له راگه‌ێندراوێكدا به‌شى ژمێريارى وه‌زاره‌تى كاروبارى شههيدانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند: بۆ قوتابيانی كوڕ و كچی سەربەرزی شەهيدان و ئەنفالكراوان، ئەوانەی كە ناوی پەيمانگا و زانكۆكانيان ئاماژه‌ی پێ كراوه، لە كات وسات و شوێنی دياريكراو ئامادەبن بۆ وەرگرتنی دەرماڵەی ساڵی 2018/2019.
له راگه‌ێندراوه‌كه هه‌روه‌ها هاتووه: ئەمه قۆناغی يەكەمی دابەشكردنه و لە قۆناغەكانی تر ئەو زانكۆ و پەيمانگايانەی كە ماون، بە هەمان شێوە ئاگادار دەكرێنەوە.
به‌شى ژمێريارى وه‌زاره‌تى كاروبارى شههيدانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌شلێ : قوتابی پێویستە ناسنامەیەکی ناساندنی پێ بێت و خۆشی ئامادە بێت.