جارێكی تر سوپای عێراق جوڵەی پێكرا

هێزەکانی عێراق تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازییان لە باشووری بەغدا بڵاوە پێ کردووە ، چەند کاتژمێرێک بەر لە کۆبوونەوەیەکی ” گرنگ ” باس لە بارگرژییەکانی نێوان حەشدی شەعبی و سەرۆک وەزیران دەکات .

پەیامنێری ئاڕ تی، وتیشی:”تانكی سەربازی لە ناوچەی ئەلدۆرای باشوری بەغدا، لە نزیک پاڵاوگەی نەوتی دۆرا بڵاوەی پێکراوە، بە چەندین رێکاری ئەمنی چڕ”

ھاوكات :”ئەو بڵاوەپێكردنە لە نزیک پردێک بوو کە بەرەو ناوچەی سەوزی حکومەت دەبرا، هەروەها نزیک بوو لە کۆشکی سنباد کە شوێنی نیشتەجێبوونی بەرهەم ساڵحی تێدا بوو، شوێنی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و پەرلەمان و ئەنجومەنی باڵای دادوەری”ئەنجامدراوە.

Back to top button