هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تى عێراق : هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت
چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق، هه‌ڵوێستی خۆیان له باره‌ی ره‌وشی ئه‌منی و گرژی نێوان حه‌شد و حكومه‌ت و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن خسته‌ڕوو.
لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا دواى کۆبوونەوەيان هه‌رسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق رايانگه‌ياندووه، رووداوەکانی دوێنێ کاریگەریی خراپیان لەسەر ئاسایشی نیشتمانی دەبێت.
هه‌ر سێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كه سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنيش گوتيان، “هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.”
لەكۆتايى راگەیێندراوەکەدا هاتووه “پێویستە هێزە سیاسییەکانی عێراق دژی هەموو جۆرە کردارێک بووەستنەوە کە سەروەریی عێراق دەخاتە مەترسییەوە.”