فازڵ ميرانى و كۆسرهت ڕهسول : کورد پێویستی بەیەکڕیزی هەیە لەپێناو گەیشتن بە ئاواتەکانی گەلەکەمان
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢٨/٥/٢٠٢١ لە شاری سلێمانی کۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێشوازی کرد لە فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە دیدارەکەدا فازڵ میرانی بەخێرهاتنەوەی کۆسرەت ڕەسولی کردو دڵخۆشی خۆی بە باشی تەندروستی دەربڕی و هیوائ خواست هەمیشە لەشێکی شاغ و تەندروستی هەبێ.
لای خۆیەوە کۆسرەت ڕەسول سوپاسی فازڵ میرانی و پەرۆشی خەڵکی کوردستانی کرد. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەردوولا هاوڕابوون کە کورد پێویستی بەیەکڕیزی هەیە لەپێناو گەیشتن بە ئاواتەکانی گەلەکەمان.