ئەمریكا تووڕەیە
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پرایس لە بەیاننامەیەکدا گوتی ئەمەریکا تووڕەیە لە بەرەنگاربوونەوەی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازی عێراق بە هەڕەشە و ” توندوتیژی دڕندانە ” .
هەروەها،نێد پرایس گوتی:”ئێمە پێشوازی لە هەموو هەوڵەکانی حکومەت دەکەین بۆ بە بەرپرسکردنی میلیشیاکان و چەتە و گروپەکانی کۆمەڵگا، لەبەرامبەر هێرشەکانیان دژی عێراقییەکان .”
سەرچاوە ئەمنی و پزیشکییەکان ڕایانگەیاند:”ڕۆژی سێشەممە کەسێک کوژراوە و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون کاتێک هێزە ئەمنیەکانی عێراق بە چەکی زیندوو تەقەیان لە ئاسمان کردووە بۆ ئەوەی ناڕەزاییەکانی دژ بە حکومەت لە ناوەڕاستی بەغدا بوەستێنن.
س : arabic.rt