رێڤینگ هروری: کۆمپانیا لەگەڵ سوپای تورکیان بۆ بڕینەوەی داری ناوچە سنوورییەکان
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/05/بۆردوومانى-توركيا-له-سنوور.jpg)
لە 23ـی نیسانی ئەمساڵ، تورکیا ئۆپەراسیۆنی چڕنووکی برووسکەی به‌هۆكارى بوونی چه‌كدارانى پەکەکە ده‌ستپێكردووه ناوچەکانی زناری کێستە بۆردوومان دەکات. تاوەکو ئێستاش دوو گوند بەتەواوی چۆڵکراون ئاگر لە دەوروبەری چوار گوند کەوتووەتەوە و گوندێکیش بەشێک لە دانیشتووانەکەی چۆڵیان کردووە. سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە، دوای سووتاندی ناوچە سنوورییەکان لە ئەنجامی تۆپبارانەکان، دارەکان دەبڕدرێنەوە و دەبرێنە تورکیا.
سوپای تورکیا لە دوای خۆیەوە کۆمپانیای داربڕەوەی لەگەڵدایە و لە بەرواری باڵا و دەڤەری زاخۆ داری چیاکان دەبڕنەوە دەیانبەنە تورکیا و دەیانفرۆشن. رێڤنگ هروری، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند: “ئەو چەتانەی لەگەڵ لەشکری تورکیا بەردراونەتە ناوچەکە، خەریکی داربڕی و دار دزینن”.
سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بۆ رووداو هەروەها گوتووشيه‌تى”لەو شوێنانەی کە تورکیا سەربازی خۆی جێگیردەکات دارەکان دەبڕن و سرووشتی گوندەکان لەنێو دەبەن”.
په‌كه‌كه و توركيا چه‌ندان جار سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگارى دهۆك و خه‌ڵكى ناوچه سنوورييه‌كانيش داوايان لێكردوون كه شه‌ڕى خۆيان له‌نێو خاكى هه‌رێمى كوردستان ببه‌نه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان تێدا زيانمه‌ند نه‌بن