ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی: یەكێتی و هاوسەرۆكەكانی دوایین كەسن باسی ئازادی بكەن“ بافڵ تاڵەبانی ناتوانێ پیاوەكانی خۆی لەدەست تاقمەكەی لاهوور جەنگی بپارێزێت
ماوەیەكە بە بۆنە و بێ بۆنە، هاوسەرۆكانی یەكێتی بە چاوپۆشیكردن لە تاوانی كوشتنی رۆژنامەنووسان و ئەتككردن و سووكایەتیكردنی زۆر بە هەر كەسێك كە باسی دزی و قاچاخچێتی و خیانەتەكانیان بكەن، باس لە ئازادی لە هەرێمی كوردستان دەكەن. ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان يش رەخنەی توند لە هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەگرێت و ئاشكرای دەكات، بافڵ تاڵەبانی ناتوانێ پیاوەكانی خۆی لەدەست تاقمەكەی لاهوور جەنگی بپارێزێت، نموونەش بە برینداركردنی لێكۆڵەرێكی دەزگای زانیاری لەلایەن یەكێك لە پیاوانی لاهوور جەنگی دێنێتەوە.
لە بەرامبەردا بڵند ئیسماعیل، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی ڕايگه‌یاند: ”هه‌ق نییه هاوسه‌رۆكه‌كانى یه‌كێتى باسی ئازادى ڕاده‌ربرین بكەن، ئه‌گه‌ر ئامارێكى ڕاست و دروستى كوشتن و تیرۆركردنى و ڕاوەدوونان و سزادانی ڕۆژنامه‌نووسانى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوایی هەبێت، دەبینین لە سنوورى ژێر دەسەڵاتی یەكێتی زۆرترین میدیاكار و ڕۆژنامەنووس و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكى سیاسىش تووشى كوشتن و سزادانی جۆراوجۆر بوونەتەوە كە سەرجەمیان له‌سه‌ر ده‌ستى یه‌كێتى، ڕۆژنامەنووس هەیە هەر لەم دواییەدا بە هاوسەر و منداڵەوە كوژراوە“.
یەكێتی و هاوسەرۆكەكانی دوایین كەسن باسی ئازادی بكەن“ بافڵ تاڵەبانی ” ناتوانێ پیاوەكانی خۆی لەدەست تاقمەكەی لاهوور جەنگی بپارێزێت
ڕوونیشی كردەوە كە لە سنووری یەكێتییەوە و بە هەوڵی تاقمەكەی لاهوور جەنگی، ئیرهابێكی فیكریی بە بەرنامە دژی تێكۆشەران و كادیرانی هەندێك لایەن دەستی پێكردووە، ئەم ئیرهابە فیكرییە بەرامبەر بە هەر دەنگێك دەكرێت كە لە دەرەوەی بەرژەوەندیی ئەوان قسە بكات، بۆیە ”یەكێتی و هاوسەرۆكەكانی دوایین كەسن باسی ئازادی بكەن“.
لەبارەی بافڵ تاڵەبانیشەوە، ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی پارتی به باسنيوزى راگەیاندووه: ”بافڵ تاڵەبانی ئه‌گه‌ر خۆى به هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى ده‌زانێت، با ده‌سه‌ڵاته‌كانى به‌كار بێنێت و رێ له قاچاخچێتیی سنووره‌كان بگرێت و سنوورێك بۆ دژایەتیكردنی خۆی و گرووپەكەی لە لایەن لاهوور جەنگیی ئامۆزای دابنێت، لە كاتێكدا لاهوور دەسەڵاتەكانی خۆی بۆ دزی و قاچاخچێتی و فرۆشتنی پەنابەر و شتی دیكەش لە سلێمانی بەكار دەهێنێت“.
بڵند ئیسماعیل راشكاوانە رای گەیاند: ”قسەكردنی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی ئازادی لە كاتێكدایە كە تەنانەت ناتوانێت پیاوەكانی خۆیشی لەدەست تاقمەكەی لاهوور بپارێزێت، هەموومان بیستمان كە چۆن كەسێكی سەر بە لاهوور جەنگی بە ناوی وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی لەسەر ئەوەی بازرگانیی ماددەی هۆشبەری لێ ئاشكرا بووە، یه‌كێك له ئه‌فسه‌رانى سه‌ر به بافڵ تاڵەبانی بە فیشەك بریندار كردووه، بۆیه ئه‌گه‌ر پاڤیڵ ده‌یه‌وێت ئازادى هه‌بێت، با سه‌ره‌تا ئه‌و ئازادییه بۆ كەسانی نزیك لە خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات كە كەوتوونەتە ژێر ئیرهابی فیكریی تاقمەكەی لاهوورەوە“.