ڕاپۆرتێكى رێكخستنه‌كانى په‌كه‌كه‌ ئاشكرا ده‌بێت … خه‌لكى له‌ سياسيه‌تى شاراوه‌ى په‌كه‌كه‌ تێگه‌يشتوون كه‌چۆن بۆ به‌رژه‌وه‌ندى وڵاتانى ئيقليمى كارده‌كات

تا دێت خه‌ڵكى كوردستان له‌ هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستانه‌وه‌ زياتر شاره‌زاى سياسه‌ت و پيلانه‌كانى په‌كه‌كه‌ ده‌بن كه‌ به‌ سياسيه‌تێكى شاراوه‌ و ناديار بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ده‌وڵه‌تانى ئيقليمى كارده‌كات به‌پێ ى ئامارێكيش له‌ماوه‌ى سێ ساڵى ڕابردوو ته‌نها نزيكه‌ى 70 كه‌سێك په‌يوه‌نديان به‌ريزه‌كانيان كردووه‌ له‌كاتێكدا ساڵانى پێشوو زۆر زياتر بووه‌.

بەگوێرەی زانیاریەکانی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە:” بە پێی راپۆرتی رێکخستنی پارتی کرێکارانی کوردستان لە سێ ساڵی ڕابردوو ته‌نها ٧٦ کەس پەیوەنديان بە رێزه‌كانى گەریلاوە کردووە، ئەوە لەکاتێک دایە کە به‌پێ ى راپۆرتی هه‌مان رێكخستنى په‌كه‌كه‌ تەنھا ساڵی ٢٠١٣ زیاتر لە ٦٥٠ کەس پەیوەندی بەرێزەکانی پەکەکەوە کردووە.”
لە راپۆرتەکەدا ئەوە دەر دەکەوێت کە لەسەر ئاستی ھەرچوارپارچەی کوردستان لە ئێستادا خەڵک دوور دەکەوێتەوە لەو حزبە بەھۆی سیاسەتی نادیار و کارکردن بۆ بەرژەوەندی دەوڵەتانی ئیقلیمی.”

خه‌لكى له‌ سياسيه‌تى شاراوه‌ى په‌كه‌كه‌ تێگه‌يشتوون كه‌چۆن بۆ به‌رژه‌وه‌ندى وڵاتانى ئيقليمى كارده‌كات

له‌و باره‌يه‌وه‌  ئه‌حمه‌د كه‌مال،چاودێرى سياسيى و شاره‌زا له‌ پارت و سياسه‌ته‌كانى په‌كه‌كه‌ به‌ ده‌زگاى ميديايى خواكوڕكى ڕاگه‌ياند:” كوردستانيان له‌ هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان به‌ ئاشكرا ئه‌وه‌يان بۆ ئاشكرا بووه‌ كه‌ پەکەکە بەردەوامە لە پەڵکێش کردنی سوپای تورکیا بۆ ناو باشوری کوردستان ، لە شنگاڵیش خراوەتە سەر میلیشیاکانی حه‌شدی شەعبی و مووچە لە حکومەتی عێراق وەردەگرێت.”

ناوبراو گوتيشى :” په‌كه‌كه‌ ته‌واو پيلانه‌كانى ئێستا ئاشكرا بووه‌ چۆن دژى به‌رژه‌وه‌ندى كوردان كارده‌كات و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى و ئه‌جێنداى ده‌ره‌كى و وڵاتانى ئه‌قليمى كارده‌كات، هه‌موومان ده‌زانين باشورى كوردستان ئازاده‌ و حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى خۆى هه‌يه‌ ئه‌گه‌ر بۆ تێكدانى ئه‌و ئارامى و ئازادييه‌ى له‌ كوردستان هه‌يه‌ كارناكات ئه‌دى كارى چيه‌ لێره‌ بۆ ناچێت له‌ باكوور خه‌بات بكات ئه‌گه‌ر بۆ كوردان خه‌بات ده‌كات كه‌ تا ئێستا نه‌يتوانيوه‌ ته‌نها گوندێكيش رزگار بكات.

ده‌شلێت : په‌كه‌كه‌ بۆ هه‌ر شوێنێك بچێت ئه‌و شوێنه‌ وێران بووه‌ نموونه‌ش ناوچه‌ كوردنشينه‌كانى باكوور و رۆژئاواى كوردستان و ئێستاش ناوچه‌ سنوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان .

Back to top button