كتێبی “بۆ مێژوو”ی سه‌رۆك بارزانی به شێوه‌زاری كرمانجی و پیتی لاتینی كه‌وته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران
كتێبی “بۆ مێژوو” كه له نووسینی سه‌رۆك بارزانییه ئێستا چاپی شێوه‌زاری كرمانجی به رێنووسی كوردی لاتینیش كه‌وته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.
ئه‌م كتێبه پێشتر به شێوه‌زاری كوردی سۆرانی و زمانی عه‌ره‌بی بڵاوكراوه‌ته‌وه،بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چاپی نوێی ئه‌و كتێبه به زمانی توركییش بڵاوبكرێته‌وه.
چاپه نوێیه‌كه‌ی ئه‌و كتێبه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس عارف زێره‌ڤانه‌وه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر شێوه‌زاری كرمانجی و له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی ئا‌ڤێستا به پیتی لاتینی چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
كتێبی “بۆ مێژوو”ی ( سه‌رۆك بارزانی ) کتێبێکی بەڵگەیی، دیکیۆمێنتاریی سیاسی و مێژووییە و تایبەتە بە هەوڵ و خەباتی نەتەوەی کورد لەپێناو سەربەخۆیی کوردستان و مێژووی کۆنی کورد لەسەردەمی عوسمانی و سەفەوی و دەستەبەربوونی مافەکانی و بەتایبەتی پرۆسەی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان کە ساڵی 2017 سەرۆک بارزانی سەرپەرشتی کرد کە لەم کتێبەدا بە شێوەیەکی زانستی و لەسەر بنەمای بەڵگە و ڕاستیی ڕووداوەکان شرۆڤە کراوە و خوێندنەوە بۆ پێشهاتەکان کراوە.و تیشک کراوەتە سەر شەڕی داعش و کێشەی نێوان هەرێم و بەغداد و چەندین بابەت و پرسی دیکە.
له كتێبه‌كه‌دا باسی ئه‌وه كراوه، “به درێژایی سه‌ده‌ی رابردوو، گه‌لی كوردستان هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه خستووه‌ته گه‌ڕ تا به ئاشتی و یه‌كسانی و شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق بژیت، به‌ڵام هه‌میشه عێراق كوردی فه‌رامۆشكردووه و له‌ڕێگه‌ی پرۆسه‌كانی ته‌عریب و هاوشێوه‌كانی كوردی ره‌ت كردووه‌ته‌وه. عێراق زۆر رێگه‌ی جۆراوجۆری به‌كارهێناوه، له‌وانه‌ش جینۆساید و كۆمه‌ڵكوژی له دژی كورد. هه‌ر بۆیه كورد ریفراندۆمی ئه‌نجامدا. وێڕای سه‌دان ساڵی ده‌رده‌سه‌رییه‌كانی ژیانی گه‌لی كورد، ریفراندۆم لێكتێگه‌یشتنێكی نوێ و ئاشتیانه‌ی هێنایه ئاراوه”.
له كتێبه‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ماف و خواسته ره‌وا و ئاشتیخوازانه‌ی كورد رووبه‌ڕووی چه‌ك و هه‌ڵچوونه شۆڤێنییه‌كان ده‌بنه‌وه.