سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆده‌بنه‌وه
خواكوڕك
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆده‌بنه‌وه و ده‌شڵێت ئەم ھاتوچۆیە گرنگییەکی زۆری ھەیە، چونکە لەگەڵ بەڕێز بارزانی و ئیدارەی ھەولێر لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ھەمان خاڵدا وەستاوین. لەوبارەیەوە ھەماھەنگی نێوان چەندە بەھێز بکەین، ئەوەندە سوودی بۆ ھەردوو وڵات دەبێت.
ئیبراهیم كاڵن گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی راگه‌یاند، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن.
کاڵن راشیگەیاند لە کۆبوونەوەکەی نێوان ئەردۆغان و مەسعود بارزانی، پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئۆپەراسیۆنی موسڵ و پرسە ناوچەییەکانی وەک تەلەعفەر و شنگال دەخرێتە بەرباس و گفتوگۆ.