ئەمریکا : بەبەهای (177) ملیۆن دۆلار هاوکاری پێشکەشی هێزەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکات

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە بودجەی ساڵی (2022)داوای (715) ملیار دۆلار دەکات، کە بڕی (522) ملیۆن دۆلاری بۆ پرۆگرامی مەشق و پڕچەکردن بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش لە عێراق و سوریا تەرخاندەکات، کە هێزەکانی رۆژئاوای کوردستانیش بەشێکن لەو پرۆگرامە.

لەسەر داوای جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، پرۆژە بودجەی فیدراڵی پێشکەشی کۆنگرێس کرا ، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پنتاگۆن) داوای (715) ملیار دۆلاری کردوە کە (522) ملیار دۆلار بۆ پرۆگرامی پڕچەکردن و مەشقپێکردن و بەرەنگاربونەوەی داعش لە عێراق و سوریا هێزەکانی رۆژئاوای کوردستان (هەسەدە) بەشێکن لە پرۆگرامەکە.

بەپێی بوودجە پێشکەشکراوەکە، (345) ملیۆن دۆلاری ئەو (522) ملیۆن دۆلارەی کە داواکراوە بۆ ھێزە ئەمنییەکانی عێراقە و (177) بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) تەرخاندەکرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، بڕی (370) ملیۆن دۆلار لە ژێر ناوی پاڵپشتیکردنی ئاسایشی سنووری وڵاتانی دراوسێی سووریا داواکراوە، کە (150) ملیۆن دۆلاری بۆ ئوردنە و (220) ملیۆن دۆلاریش بۆ وڵاتانی دیکە دابینکراوە.

Back to top button