وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه
له ڕاگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، ده‌لێ: چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك له كاتی چوونیان بۆ وه‌رگرتنی مووچه، تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون و به‌و هۆیه‌وه دوو پێشمه‌رگه گیانیان له ده‌ست داوه.
له راگه‌ێندراوى وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29/5/2021 بڵاويكردۆته‌وه و وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه، تێیدا هاتووه: بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، لەکاتی چوونیان بۆ وەرگرتنی مووچەکەیان، چەند پێشمەرگەیەکی فەوجی یه‌كی لیوای چواری پیادەی وەزارەتمان تووشی رووداوی نەخوازراوی هاتوچۆ بوون، لەئەنجامدا دوو پێشمەرگەی قارەمان بەناوەکانی (ر. ع/ محه‌مه‌د میرازیز محه‌مه‌د ـ عه‌ریف/ شاکر فازڵ حسن)، گیانیان لەدەست دا و پێشمەرگەیەکیش بە ناوی ( ن.ع/ هه‌کار جەعفەر عوسمان) بریندار بوو.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، هه‌روه‌ها هاتووه:” ئەم کارەساتە لە ناخەوە دڵگران و خەمباری کردین، پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەکەیان و دۆستان و هاوسەنگەرانیان دەکەین لە پەروەردگاری میهرەبان، داواکارین کۆچ‌کردوان جێگەیان بەهەشت بێ و سەبووریی هەموو لایەک بداتەوە و شیفای خێراش بۆ برینداری ئەم رووداوە دەخوازین.