فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر،ده‌لێ: دوا به‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی لێسه‌ندنی پاره‌ به‌ بڕی (١٥٠$) بۆ سه‌رخستنی پێشمه‌رگه‌یه‌كی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌لایه‌ن كۆمپانیای (فڵای ئه‌ربیل)ه‌وه‌. ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه‌ به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ كردن له‌م بابه‌ته‌، ده‌شلێت : هه‌رچی زووه‌ ڕاستی ڕووداوه‌كه‌ و ده‌ریٔه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی لێژنه‌كه‌ بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌.

 

له‌ روونكردنه‌وه‌يه‌كدا كه‌وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه‌،به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر،رایده‌گه‌ێنێت: “دوا به‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی لێسه‌ندنی پاره‌ به‌ بڕی (١٥٠$) بۆ سه‌رخستنی پێشمه‌رگه‌یه‌كی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌ ناوی ( كامه‌ران مه‌حموود) له‌لایه‌ن كۆمپانیای (فڵای ئه‌ربیل)ه‌وه‌. ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه‌ به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ كردن له‌م بابه‌ته‌, هه‌رچی زووه‌ ڕاستی ڕووداوه‌كه‌ و ده‌ریٔه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی لێژنه‌كه‌ بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌.”

فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت: به‌وپێیه‌ی گه‌شتیاری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت, پڕۆسیجه‌ری تایبه‌ت به‌ خۆی بۆ دانراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ سه‌رخستنی بۆ ناو فڕۆكه‌. بۆیه‌ ئه‌م ئه‌ركه‌ سپێردراوه‌ به‌ به‌شی (Ground Handling Service).”

فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌ كۆتايى روونكردنه‌وه‌كه‌ى ده‌شلێت: بڕی پاره‌ی دیاریكراو بۆ سه‌رخستنی گه‌شتیاری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بۆ ناو فڕۆكه‌, ده‌بێت هێله‌ یٔاسمانییه‌كان بیده‌ن به‌ به‌شی (Ground Handling Service). نابێت یٔه‌و پاره‌یه‌ خودی گه‌شتیاره‌كه‌ بیدات.”

Back to top button