سوپای ئەمریکا چاوەڕێ دەکات جۆ بایدن گلۆپی سەوزیان بۆ هەلکات تا هێرش بکەنە سەر حەشدی شەعبی
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو میلیشیاکانی حەشدی شەعبی چەندین جار هێرشیانکردە سەر هێزەکانی ئەمریکا لەخواروو ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەمریکا پلانی هێرشکردنە سەر بارەگاکانی حەشدی دارشتووە.
واشنتۆن پۆست ئاشکرای کردووە، بە هۆی هێرشەکانی رابردوو لە هەولێر و چەند بنکەیەکی سەربازی لە خوارووناوەڕاستی عێراق بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا، ئەمریکا بڕیاری تۆلەکردنەوەی لە حەشدی شەعبی دا.
هەروەها رۆژنامەکە راشیگەیاندوە زیاد بوونی هەژموونی حەشد لە عێراق و هەڵکوتینە سەر ناوچەی سەوز وایکردووە کە ئەمریکا هەنگاوەکانی لێدان لە حەشدی شەعبی خێراتر بکات.
سەرچاوەیەکی سەربازی ئەمریکی بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە کە پێنتاگۆن سەرجەم ئامادەکاریەکانی تەواو کردووە بۆهێرشکردنە سەر حەشدی شەعبی تەنها لە چاوەڕوانی هەلکردنی گلۆپی سەوزە لە لایەن جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا.