هۆكاری تازە لەسەر ڕۆیشتنی زێدان لە ڕیال مەدرید ئاشكرا كرا
بەپێی تازەترین ڕاپۆرتە هەواڵی میدیاكانی مەدرید كێشەی گەورە نێوان زێدان و پێرێز هەبوو، كە گرنگترینیان ئەوە بوو كە زێدان بە بەردەوامی بە پێرێزی دەگوت كە پێویستە بێ هیچ كێشەیەك گرێبەستی ڕامۆس و لۆكاس ڤاسكوێز تازە بكەیەوە، دووەمین هۆكاری تووڕەبوونی زیزۆ پۆل پۆگبا بووە، زیزۆ لەكۆبوونەوەی لەگەڵ پێرێز بە سەرۆكی یانەكەی گوتوە كە ئەو لە بەڵێنی خۆی پەیشمان بووەتەوە پۆگبای فەرامۆش كردوە، جگە لەوەش زێدان داوای هێرشبەرێكی نایابی هاوشێوەی مباپی یان هالاندی كردوە ئەویش پێرێز تا ئێستا هیچ پلانێكی دیاری كراوی بۆ ئەم بابەتە نەخستوەتە ڕوو، جگە لەوانەش زێدان پێی وابوو ریال مەدرید لە خراپترین بارودۆخی توانی ڕكابەری بكات و پێویستی بە پشتگیری بوو، بەڵام ئەوان بێ ڕەچاوكردنی بارودۆخی یانەكە ئەو یاریزانانەی كە بەردەست بوون تەنها خەریكی ڕەخنەو توانج بوون.
جێی ئاماژەیە، زێدان دوای وازهێنانی بڕیاری داوە كە بەزووترین كات پەیوەندی بە یانەیەك بكات، لە ئیستاشدا پاریس سان جێرمان وێستگەیەكی چاوەڕوانكراوە ئەگەر بۆچەتینیۆ بۆ یانەی تۆتنهام بگەڕێتەوە.