جه‌بار یاوه‌ر: هێشتا من ئه‌مینداری‌ گشتیی وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌م

 

ئه‌مینداری‌ گشتیی وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ڕای‌ گه‌یاندووه‌، تا ئێسته‌ هیچ شتێكی‌ فه‌رمی‌ بۆ لادانی‌ ئه‌و له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ نییه‌.

جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری‌ گشتیی وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ڕای‌ گه‌یاندووه‌، تا ئێسته‌ ئه‌و به‌ فه‌رمی‌ ئه‌مینداری‌ گشتیی وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ و نه‌ به‌زاره‌كی‌ و نه‌ به‌فه‌رمی‌ له‌باره‌ی‌ جێهێشتنی‌ پۆسته‌كه‌ی‌ هیچی‌ پێ‌ نه‌گوتراوه‌.

یاوەر، روونیشی‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و له‌ساڵی‌ 1992 له‌ لیستی‌ یه‌كه‌می‌ قایمقامه‌كانی‌ كوردستان له‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دامه‌زراوه‌ و له‌ماوه‌ی‌ 45 ساڵ كاكردنی‌ له‌ وه‌زیفه‌ی‌ گشتیی پابه‌ندی‌ یاسا و رێككاره‌كان بووه‌.

دانانی‌ رێباز بێركۆتی‌ له‌ پۆستی‌ ئه‌مینداری‌ گشتیی وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌و له‌سه‌ر باڵی‌ كۆسره‌ت ره‌سووڵ حیسابه‌ و له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوویش به‌هۆی‌ ململانێییه‌كانی‌ له‌ناو ئه‌و حزبه‌ له‌ كاندیدبوونی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق كشایه‌وه‌.

Back to top button