هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەک بۆ فرۆشتنی 144 ئۆتۆمبێل بڵاودەکاتەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، بەگوێرەی رێنماییەکانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره (1)ی ساڵی 2016 هاتوچۆی سلێمانی هه‌ڵده‌ستێت به فرۆشتنی 144 ئۆتۆمبێلی ده‌ست به‌سه‌رداگیراو و چەند مەرجێکیش بۆ ئەو کەسانە رادەگەیەنێت کەداواکاری پێشکەشک دەکەن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکرد، پشت به‌ستن به‌ڕێنمایی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره (1)ی ساڵی 2016 هاتوچۆی سلێمانی هه‌ڵده‌ستێت به فرۆشتنی 144 ئۆتۆمبێلی ده‌ست به‌سه‌رداگیراو له گه‌راجی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی كۆنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه له ڕێگای عه‌ربه‌ت، هه‌ركه‌سێك ئاره‌زوی كڕینی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ی هه‌یه، ده‌توانێت به‌شداربێت له پرۆسه‌ی زیادكردنی ئاشكرا.
ئاماژە بەوەشدراوە راشیده‌گه‌ێنێت:
1- کەسی بەشدار بوو دەبێت چەکی پەسەند کراو ئامادە بکات لە ڕۆژی ئاشکرا کردنەکە , بەبڕی (14,000,000) .
2- کڕیار گشت خەرجیەکانی بڵاوکردنەوەی زیادکردنی ئاشکراکە دەگرێتە ئەستۆ.
3- دەبێت کڕیار لەماوەی (20) ڕۆژدا سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان بە سکراب (بە 3 پارچە ) بباتە دەرەوەی گەراجەکە و پاش تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە ڕۆژانە بڕی (500,000)پێنج سەد هەزار دینار سزای دواکەوتنی لێ وەر دەگیرێت .
4- پرۆسەی زیادکردنی ئاشکراکە لە ڕێکەوتی ( 8/6/2021) رۆژی سێ شەممە لە کاتژمێر (10:00)ی سەر لە بەیانی لە گەراجی دەست بەسەردا گرتنی ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی , لە ڕێگای عەربەت ئەنجام دەدرێت.