بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە بۆ هاووڵاتيان :لەژێر ناوی حەجی بازرگانی پاره به هیچ كه‌سێك نه‌ده‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمى كوردستان، له‌باره‌ى بوونى رێنمايى و نوێ ى ئه‌نجامدانى فه‌ريزه‌ى حه‌ج و عومره ده‌لێ : تاكو ئێستا هیچ رێنماییه‌كی فه‌رمی بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵی حه‌ج ده‌رنه‌كراوه ده‌شلێت :بە ھیچ جۆرێک و لەژێر ناوی حەجی بازرگانی پاره به هیچ كه‌سێك نه‌ده‌ن .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئاگادارینامه‌یه‌كدا، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30ی ئایار/ مایۆی 2021 بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، هاووڵاتییانى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ئاگادار دەکەینەوە، تاوه‌كوو ئێستا ھیچ ڕێنوێنییه‌كى فەرمی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لەلایەن وڵاتی عەرەبستانی سعوودیەوە بۆ ئەمساڵ دەرنەکراوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە وێڕای ئامادەیی و پەرۆشی بۆ پرۆسەکە، بۆ زانینی دوایین بڕیارەکان و دەستکردن بە ڕێکارەکان بۆ حاجییانی ھەرێمى كوردستان، بەردەوام لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراقی لەسەر ھێڵە”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره له ئاگاداريهكهيدا ده‌شلێ: “ھەندێك جار لێرە و لەوێ بە ڕێگەی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا ڕێکلامی بەشێک لە کۆمپانیاکان دەبینرێ و پروپاگەندەی (حەجی بازرگانی) دەکەن و داوا لە ھاووڵاتییان دەکرێ، خۆیان بۆ ئەو مەبەستە ناونووس بکەن، لێرەوە ڕای دەگەیه‌نین پرۆسەی فەریزەی حەج تەنیا لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتییەوە دەبێت، ھەروەھا ئاگاداری ئەو کۆمپانیایانە دەکەینەوە، کە ئه‌م كاره نایاساییه‌یان كردووه، بە زووترین کات پروپاگەندەکانیان ڕابگرن، بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی و کارگێڕییان له بەرامبەردا دەگیرێتە بەر”.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە ده‌شلێت،” بە ھیچ جۆرێک و لەژێر ناوی حەجی بازرگانی پاره به هیچ كه‌سێك نه‌ده‌ن، بە پێچەوانەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە لە ھەر ئەگەرێک کە ڕوو بدات، بەرپرسیار نییە.