هۆشيار ئه‌حمه‌د: ئه‌و كۆمپانيايه‌ى 150 دۆلارى له پێشمه‌رگه خاوه‌ن پێداويستيه تايبه‌ته‌كه وه‌رگرتبوو هاته سزادان
هۆشيار ئه‌حمه‌د، به‌رێوبه‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند:” ئه‌و كۆمپانيايه‌ى 150 دۆلارى له پێشمه‌رگه خاوه‌ن پێداويستيه تايبه‌ته‌كه وه‌رگرتبوو هاته سزادان به 2500 دۆلار و پاره‌كه‌ش بۆ پێشمه‌رگه كه ده‌گه‌رێندرێته‌وه.
ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەرى فرۆکەخانەى نێودەوڵەتیی هەولێر، لە کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانيدا گوتى: “گەشتیارێک بەناوى کامەران مەحموود ویستوویەتى سەفەر بکات، ئەو گەشتیارە ١٥٠ دۆلارى لێ وەرگیراوە، بەڵام دواى دروستکردنى لیژنەیەک دەرکەوت گەشتیارەکە لە کاتى کڕینى بیلتى فڕۆکەدا داواى نەکردووە وەک خاوەن پێداویستیى تایبەت١٥٠ دۆلار نەدات، بۆیە پارەى لێ وەرگیراوە و دواى ئەوەى ئەو گەشتیارە پارەکەى داوە، کۆمپانیا گەشتیارییەکەش سزاى ٢٥٠٠ دۆلارى بەسەردا سەپێندراوە و پارەى وەرگیراوى گەشتیارەکەش دەگەڕێندرێتەوە”.
هۆشیار ئەحمەد گوتيشى :” دوای ئەوەی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەمان لە ڕووداوی وەرگرتنی پارە لەلایەن كۆمپانیای فلای ئەربیلەوە دروست كرد، دەرئەنجامەكە ئەوەبوو كە دەبوو گەشتیارەكە لەكاتی كڕینی پلیتی فڕۆكەی گەشتكردن، داوای خزمەتگوزاری هاریكاری بكردایە چونكە ئەو پێشمەرگەیە خاوەن پێداویستی تایبەت بووە بۆیە كە لەحاڵەتی داوانەكردنی ئەو خزمەتگوزارییە كە هاتە فڕۆكەخانە ئەوا كۆمپانیای خزمەتگوزاری ڕادەسپێردرێت ئەو كارەبكات
بەڕێوەبەرى کارگێڕیی فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێڕ له‌كۆتايى قسه‌كانيشيدا گوتى: “لە ماوەى ڕابردوودا چەند حاڵەتێکى دەستبەسەرکردنى چەک هەبووە و ڕادەستى لایەنى پەیوەست کراوە و چەند هەوڵێکیش هەبووە ویستوویانە ماددەى هۆشبەر لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێرەوە بیگوازنەوە بۆ شوێنێکى دیکە، بەڵام دەستى بەسەردا گیراوە”.