حدكا : دوو پێشمه‌رگه‌مان له‌ مه‌هاباد شه‌هيدبوون

دەزگای فەرماندەیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە ڕاگەیەندراوێکدا بە فەرمی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی خۆی لە شەڕ و تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ هێزەکانی سوپای پاسداران لەسەر جادەی پیرانشار مەهاباد ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوی “دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان”ی سەر بە حزبی دێموکراتدا هاتووە: “شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، ڕێکەوتی ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی (٢٩ی٥ی٢٠٢١ی زایینی) تیمێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر جادەی مەهاباد ـ پیرانشار نزیک ئاوایی لکبن دەکەونە بەر هێرشی هێزێکی کۆماری ئیسلامی و لە ئاکامدا دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی هادی شێخە خەڵکی “پەسوێ” و ئەیووب سوڵتانی خەڵکی ئاوایی “خورینج”ی سەر بە شاری پیرانشار بەداخەوە شەهید بوون”.

١٠ ڕۆژ لەمەوبەر دوو پێشمەرگەی دیکەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە سنووری مەهاباد، لە تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ئێران، شەهید کران.

 

Back to top button