یەكێتی هەوڵی گۆڕینی دادوەری دادگای دەستپاكیی گەرمیان دەدا… لەسەر جووڵاندنی كەیسی بەرپرسانه لە سلێمانی و گهرميان
سەرۆكی لێژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كه له فراكسيۆنى گۆڕانه له نێو ئهنجوومهن ئاشكرای كرد، لەسەر جووڵاندنی كەیسی بەرپرسان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و گهرميان، هەوڵی گۆڕینی دادوەری دادگای دەستپاكی لە گەرمیان دەدرێت.
میدیاكانی سلێمانی بڵاويانكردۆتهوه كه، كەریم عەلی، سەرۆكی لێژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە، هەوڵێك هەیە بۆ گۆڕینی دادوەری دادگای دەستپاكیی گەرمیان بەهۆی جوڵاندنی كەیسی بەرپرسەكانەوە.
كهريم عهلى، ڕوونیشی كردووەتەوە كە دادوەری دادگای دەستپاكیی گەرمیان ناوی (عەبدولئەمیر جومعە)یە و مانگی رابردوو بەهۆی جوڵاندنی چەندین كەیسەوە لە دادگای قۆرەتووەوە بۆ دادگای دەستپاكیی گەرمیان گواستراوەتەوە.
سەرۆكی لێژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گوتووشيهتى:” هەوڵێك هەیە جارێكی تر ئەو دادوەرە بگوازرێتەوە و دادوەرێكی دیكەی لە جێگەدا دابندرێت، ”بەهۆی جووڵاندنی كەیسی بەرپرسانی ئیداریی ناوچەكەوە“.