عهتا سهڕاوى بێدهنگى دهشكێنێ و لهساڵيادى حيزبهكهى ، هێرش دەکاتە سەر هاوسەرۆکەکانی یەکێتی
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی بێدهنگى دهشكێنێ و لهساڵيادى حيزبهكهى ، هێرش دەکاتە سەر هاوسەرۆکەکانی یەکێتی و پێیان دەڵێت: ”دەک خەجاڵەت بن ئەی بێ وەفا و بێ بەڵێنەکان .. هتد“.
عەتا سەراوی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە 46ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەیان، لە ههژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)،دوای ناردنی سڵاو بۆ کەسوکاری شەهیدان، روو دەکاتە ئەندامانی حزبەکەی و پێیان دەڵێ: ”لەدوای نەخۆشکەوتنی مام، ئەو مێژووە تا کۆنگرە بهێننە بەرچاوی خۆتان، کە چ خەونێکمان بە نوێبوونەوە و گەڕانەوە بۆ پرنسیپ و مەبادئەکان و خاوەندارێتیی یەکێتی لەلایەن خاوەنە رەسەنەکانی هەبوو“.
سەراوی دەشڵێ: ”بۆ گەڕاندنەوەی ئەو مێژووە، هاوکار و پشتیوانی هەڤاڵان بافڵ تاڵەبانی و لاهوور جەنگی بووم، بەڵام دەرەنجام بێ بەڵێن و بێ وەفا دەرچوون، ئێستاش لەبەر حورمەتی مام جەلال و مێژووەکەمان زیاتر لەوە ناڵێم، دەک خەجاڵەت بن، ئەی بێ وەفا و بێ بەڵێنەکان… هتد“.
ئهو ئهندامهى سهركردايهتى يهكێتى زياتر دهشلێ: ”من کە رابردوو و ئێستا و ئایندە هەر یەکێتیم، بەڵام لێرە بەدواوە هەموو ئەوانە ئەکوتمەوە، کە بازرگان و گەندەڵ و بێ وەفا و خراپەکارن و مێژووەکەمان هەڕاج دەکەن“.
عەتا سەراوی، له كۆتايى نووسينهكهيدا رووی دەمی ئەکاتە سەرکردە و سەرۆکەکانی و دهلێ: ”یەکێتی هی هیچ بەناو سەرکردەیەک نییە، کە ئەرکی خۆی نەزانێ، بەڵکوو 24 هەزار شەهید و هەزاران تێکۆشەر و پێشمەرگە خاوەندارێتی لە یەکێتی دەکەن و بێدەنگبوون لە هەر زیانێک بەم مێژووە، خیانەتە“.