كێشه‌ كه‌وته‌ نێوان بافل و لاهور، به‌ فه‌رمانی بافل تاله‌بانی به‌رپرسێكی دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی ده‌ستگیر ده‌كات كه‌ له‌ لایه‌ن لاهور جه‌نگی داڵده‌ درابوو

 

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو به‌ هۆی ئاشكرا بوونی بازرگانی كردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ لایه‌ن یه‌كێك له‌ به‌رپرسانی دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی كێشه‌ كه‌وته‌ نێوان دوو به‌ر پرس و سه‌ر ئه‌نجام به‌رپرسێكی دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی له‌ رێگای ده‌مانچه‌وه‌ به‌رپرسێكی ده‌زگای زانیار برینداركرد، هه‌ر چه‌ند لاهور جه‌نگی هه‌وڵیدا كه‌ كێشه‌كه‌ به‌ بێده‌نگی چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام به‌ فه‌رمانی بافل تاله‌بانی هێرشبه‌ره‌كه‌ی دژه‌ تیرۆر ده‌ستگیر كرا.

 

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ عه‌بدولوه‌هاب هه‌ڵبجه‌یی كه‌ به‌رپرسێكی دیاری دژه‌ تیرۆری یه‌كێتیه‌ سه‌ر به‌ باڵی لاهور جه‌نگیه‌ ده‌ستگیر كرا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ ده‌مه‌قالێیه‌كدا به‌رپرسێكی ده‌زگای زانیاری به‌ ناوی سیروان بریندار كرد كه‌ نزیكه‌ له‌ بافل تاله‌بانی.

 

كێشه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌هات كه‌ سیروان ناوێك كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ كه‌یسی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ ده‌زگای زانیاری لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بازرگانێكی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان كردووه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن عه‌بدولوه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی پشتگیری كراوه‌و و هاوبه‌شی بووه‌ له‌ مامه‌ڵه‌ بازرگانیه‌كانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر. ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ده‌مه‌ قالێێ له‌ نێوان هه‌ردوو به‌رپرسه‌كه‌ و تا دوا جار سیروان له‌ لایه‌ن وه‌هاب بریندار كرا.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئاشكراشی كرد كه‌ لاهور جه‌نگی به‌رپره‌سه‌كه‌ی دژه‌ تیرۆری داڵده‌ دابوو به‌ڵام به‌ فشاری بافل تاله‌بانی و راسپاردنی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ئه‌مڕۆ عه‌بدولوه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌ستگیر كرا،  دوای ده‌ستگیر كردنی لاهور جه‌نگی په‌یوه‌ندی به‌ بافل تاله‌بانیه‌وه‌ ده‌كات و دڵگران و نیگه‌رانی خۆی ده‌گه‌یه‌ێنێت بافل تاله‌بانی و پێی ده‌ڵێت با سه‌ره‌تایه‌كی خراپ له‌ نێوان ئێمه‌ ده‌ست پێنه‌كات و ده‌ست به‌جێ عه‌بدولوه‌هاب ئازاد بكه‌.

 

دواتر لاهور جه‌نگی پۆڵادی برای راده‌سپێرێت كه‌ هه‌موو هه‌وله‌كانی بخاته‌ گه‌ڕ بۆ ئازادكردنی عه‌بدولوه‌هاب و به‌رپرسه‌كه‌ی دژه‌ تیرۆر، كه‌سێكی نێو ده‌زگای زانیاری یه‌كێتی پێشتر ئاشكرای كردبوو ئه‌گه‌ر لێكۆلینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ عه‌بدولوه‌هاب بكرێت زۆر شتی دیكه‌ هه‌یه‌ ئاشكرای بكات كه‌ زۆر به‌ خراپی به‌سه‌ر یه‌كێتیدا بشكێته‌وه‌.

 

Back to top button