ئه‌مڕۆ شاندی دانوستاندكاری ھەرێمی كوردستان دەست بە گفتوگۆكانی لەگەڵ حكوومەتی عێراق دەكات

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له به‌غدا ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وه‌زیرى عێراق دیداریان دەبێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە ، شاندی دانوستاندكاری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق ده‌ست به‌گفتوگۆكانی له‌سه‌ر شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێ كردنی یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2021 ده‌كات.
بەختیار حاجی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌سه‌ر سه‌ردانی شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا رایگه‌یاند: ئامانج لە سەردانەکە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بە یاسایی بودجەی 2021ی عێراق و دووپاتکردنەوەی ئامادەیی بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم پابەندییەکان بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەکو خۆی بگات.