بەوێنە : لە کەرکوك دەستبەسەر پێنج موشەکدا گیرا کە بە ئاراستەى هەولێر دانرابوون
بهرهبهیانی ئهمڕۆ لە سنووری پارێزگای کەرکوک، دەست بەسەر پێنج مووشەکدا گیرا، کە ئامادەکرابوون بۆ ئەوەی ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە بکرێن.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایدەگەیەنێت؛ توانیویانە لە قەزای دبس دەستبەسەر پێنج سەکۆی موشەکیدا بگرن کە بە ئاراستەى هەولێر دانرابون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: بەهۆى زانیارییەکان و لێکۆڵیننەوەکان لە وەزارەتی ناوخۆ و پۆلیسی پردێ لە کەرکوک، توانیویانە دەستبەسەر پێنج موشەکی جۆری گراد بگرن کە لەسەر سەکۆکانیان لە گوندی ئیحساری سەربە ناحیەی پردێ بە ئاراستەى هەولێر دانرابوون و ئامادەکرابوون هەڵبدرێن.