به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی 64 كه‌س له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی دامه‌زران

بەفەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دامەزراندن بۆ 64 هاووڵاتی لە سلێمانی بەشێوەی فەرمانبەر بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆكان ڕاگەیەنرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بڵاوی كردووەتەوە، بەفەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، فەرمانی دامەزراندن بۆ 64 هاووڵاتیی سلێمانی دەرچوو.

لە نووسراوەكەی سەرۆكی حكوومەتدا هاتووە، ئەو كەسانە بەشێوەی گرێبەست لەسەر میلاكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دادەمەزرێن و شوێنی کاریان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دەبێت.

باس لەوەش كراوە، ڕۆژی دەستبەكاربوونیان لە 31ـی كانوونی یەكەمی 2021 دەست پێ دەکات بەمەرجێك ئەگەر هیچ مووچەیەكیان نەبێت.

 

Back to top button