سلێمانی.. له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ مانگێك زیاتر له‌ 300 كه‌س ده‌سگیر ده‌كرێت

خواكوڕك

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌ینێـت، لەماوەی ڕۆژانی 1/2/2017 تا 21/2/2017 دا (135) حاڵەتی شەڕكردن تۆماركراوە و سەرجەمیان گەیەنراونەتە بنكەكانی پۆلیس.

به‌پێی راگه‌یانراوی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی له‌ماوه‌ی 20 رۆژدا 130 حاڵه‌تی شه‌ڕكردن تۆمار كراوه‌. هه‌روه‌ها هاتووه‌، لەهەمان ئەو ماوەیەدا 224 حاڵەتی بەهاناوەچون تۆمار كراوە.

بەڕێوبەرایەتیه‌كه‌ ئەوەشی ئاشكراكردووه‌، لەو 20 ڕۆژەدا توانراوە دەست بەسەر 10 چەكی بێ مۆڵەتدا بگیرێت و 41 حاڵەتی توندوتیژی خێزانیش تۆماركراوە و 301 تۆمەتباردەستگیر كراون و ڕادەستی یاسا كراون.

Back to top button