پارێزگاری بەسڕا بۆ سه‌رۆك بارزانی: بوژاندنه‌وه‌ و پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنین

ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ـی ئایاری ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەسعەد ئەلعیدانی پارێزگاری بەسڕا كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی تاوتوێ كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە بارودۆخی پارێزگای بەسڕا و ڕەوشی خزمەتگوزاری و گوزەرانی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە و، پارێزگاری بەسڕا پێزانینی هەبوو بۆ ئەو بووژانەوە و پێشكەوتنەی لە هەرێمی كوردستاندا لە ئارادایە و خوازیاری سوودوەرگرتن لە ئەزموونی هەرێمی كوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەكان بوو.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی فەرهەنگی پێكەوەژیان و هەروەها پەیوەندییە مێژووییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان و شاری بەسڕا و پارێزگاكانی باشووری عێراق كرایەوە.

1

 

Back to top button