مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی لە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەکات

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە بۆنەی 20ەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، برووسكه‌یه‌كى پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌.

ده‌قى برووسكه‌ى مه‌كته‌بى سیاسیی پارتى دیموكراتى كوردستان:

بەڕێز/ مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان..
بەڕێزان/ ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان..

بەبۆنەی(20)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرجەم كادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبەکەتان دەكەین و، هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین لە خزمەتکردنی گەلەکەمان.

لەو یادەدا، خەباتی چەندین ساڵەتان لە گۆڕپانی سیاسی کوردستان کە بەرھەمی خوێنی شەھیدان و دەیان ساڵەی تێکۆشانی پێشمەرگە قارەمانەکانە بەرزدەنرخێنین و دووپاتی دەكەینەوە، كە ئەركی سەرشانی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستانە بەوپەڕی دڵسۆزیی و بەپرسیاریەتییەوە هەوڵ بدەن بۆ پتەوكردنەوە و بەهێزكردنی نێو ماڵی كوردستانی و قووڵكردنەوەی گیانی یەكترقبووڵكردن و پاراستنی ئاشتەوایی و یەک گوتاری و تەبایی كۆمەڵگەكەمان لە پێناوی پاراستنی قەوارەی یاسایی و سیاسی ھەرێمی کوردستان و دەسكەوتەكانمان و دابینكردنی ژیانێكی شایستە و خۆشگوزەران بۆ هاووڵاتیان.
جارێكی دیكە پیرۆزبایتان لێدەكەین و، هەر سەركەوتوو بن..

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
31/5/2021

Back to top button