خانەوادەی سمکۆ بەنەفشی لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە بۆ يهكێتى : سمكۆ لهكوێيه
ماوەیەک لەمەوبەر پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەناوی سمکۆ بەنەفشی لە سلێمانی دەستگیر کرا، خانەوادەی سمکۆ داوا دەکەن چارەنووسی کوڕەکەیان ئاشکرا بکرێت. باوکیشی دەڵێ “کوڕەکەم بێ تاوانە و پلان دژی داڕێژراوە”.
عەلی بەنەفشی، باوکی سمکۆ رايگهياند: “لەوکاتەی کوڕەکەم دەستگیرکراوە لە ئێرانەوە هاتوومەتە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی سۆراغی کوڕەکەم بکەم، چوومەتە زۆربەی دامودەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی، بەڵام تائێستا نەمتوانیوە بزانم کوڕەکەم لە کوێیە و لەسەرچی دەستگیرکراوە؟”.
عەلی بەنەفشی،گوتیشی: “رۆژێک لە رێگەی برادەرانی کۆمەڵە لە هۆتێلێکی سلێمانی چاوم بە هەندێ کەس کەوت کە بەرپرسی ئاسایشی سلێمانی بوون، گوتیان سبەی دەتبەین بۆ لای کوڕەکەت، بەڵام رۆژی دواتر وتیان دادوەر (حاکم) رێگە نادات کوڕەکەت ببینی”.
باوکی سمکۆ، گلەیی لە بەرپرسانی کۆمەڵە دەکات و دەڵێ: “ئەوان نەک هاوکاریم ناکەن، بەڵکو رێگری دەکەن چاوم بەو کەسانە بکەوێت کە بەرپرسی ئەمنین لە سلێمانی، هەست دەکەم ئەو پلانە لەلایەن بەرپرسێکی کۆمەڵە دژی کوڕەکەم داڕێژراوە، دەیەوێت بە زۆر کوڕەکەم بکات بە سیخوڕ”.
رۆژی 13/4/2021، پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەناوی (سمکۆ بەنەفشی) لە سلێمانی بێسەروشوێن بوو، دواتر ئاشکرا کرا کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیر کراوە، دوای چەند رۆژێک لە دەستگیرکرانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کە هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە لەگەڵ سمکۆ بەنەفشی دەکەن.
لهو بارهیهوه، ئهوكات كۆمهڵهی شۆڕشگێڕی زهحمهتكێشان راگهیهندراوێكی له بارهی دهستگیركردنی ئهو پێشمهرگهیه بڵاوكردهوه و رایگهیاند، ئاگاداری كهیسهكهن و لێكۆڵینهوه لهگهڵ سمكۆ به نهفشی دهكرێت، بهڵام تا ئێستا چارهنووسی سمكۆ بهنهفشی، وهك كهسوكارهكهی ئاماژهی بۆ دهكهن، به نادیاری ماوهتهوه و نازانرێت له ههرێمی كوردستانه یان رادهستی كۆماری ئیسلامی ئێران كراوهتهوه.
س: كوردستان 24