فراکسیۆنی پارتی بهياننامهيهكى لەبارەی شەڕی پەکەکە و تورکیا و زیانگەیاندن بە ژینگەی کوردستان بڵاوكردهوه
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بەیاننامەیەکی لەبارەی شەڕی پەکەکە و تورکیا و زیانگەیاندن بە ژینگەی کوردستان بڵاوکردەوە و دهلێ : بەداخەوە شەڕی پەکەکە و تورکیا هەمیشە ماڵوێرانی بۆ سەر ژیان و ژینگەی کوردستان و کاول کردنی گوندەکان و نەهێشتنی ژیان هەبووە لە ناوچە سنوورییەکاندا”.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دهشلێ، “ئێمە نەک ئێستا لەسەر داربڕین بەڵکو لە ڕابردووش ڕامانگەیاندووە با چیدی خەڵکی سڤیل نەبنە قوربانی و شەهید نەکرێن،با ئەم کێشەیە لەناو خاکی تورکیا چارەسەر بکرێت و خەڵکی هەرێمی کوردستان و ژینگەی کوردستان و ئاژەڵ و سروشتی کوردستان نەبنە قوربانی ئەم شەڕە”.
دەقی بەیاننامەکەى فراكسيۆنى پارتى له پهرلهمانى كوردستان:.
بەداخەوە شەڕی پەکەکەو تورکیا هەمیشە ماڵوێرانی بۆ سەر ژیان و ژینگەی کوردستان و کاول کردنی گوندەکان و نەهێشتنی ژیان هەبووە لە ناوچە سنوورییەکاندا.
ئێمە نەک ئێستا لەسەر داربڕین بەڵکو لە ڕابردووش ڕامانگەیاندووە با چیدی خەڵکی سڤیل نەبنە قوربانی و شەهید نەکرێن،با ئەم کێشەیە لەناو خاکی تورکیا چارەسەر بکرێت و خەڵکی هەرێمی کوردستان و ژینگەی کوردستان و ئاژەڵ و سروشتی کوردستان نەبنە قوربانی ئەم شەڕە.
وەک چۆن داوا لەحکوومەتی تورکیا دەکەین خەڵکی سڤیل و سروشتی کوردستان و گوندەکانمان نەکات قوربانی کێشەی خۆی لەگەڵ پەکەکە،لە هەمانکاتدا دەڵێین پەکەکە هەمیشە بیانووی داوەتە دەست تورکیاو بە بەرپرسیارییەتەوە مامەڵەی لەگەڵ دۆخی هەستیارو ناسکی هەرێمی کوردستان نەکردووە،بەپێچەوانەوە دەیانەوێت هەرێمی کوردستان تێوەبگلێنن و خەڵک و سروشت و خاکی کوردستان باجی ئەو بیانووانە بدات کە ئەوان دەیدەنە دەست حکوومەتی تورکیا.
لێرەشەوە داوا لە حکوومەتی عێراقی دەکەین هەڵوێستیان هەبێت و لەم کێشەیە بێلایەن نەبن هەم لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا قسە بکەن و هەم پەیامێکی ڕوون بدەنە پەکەکە.
هەر لەمبارەیەوە یاداشتێکمان ئامادەکردووە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و داوای ڕێکاری پێویستی پهرلهمانی و دانیشتنی تایبهت دەکەین لەسەر ئەم پرسە.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
٣١ی٥ی٢٠٢١