مه‌حما خه‌لیل:  گەڕاندنەوەی خێزانەکانی تیرۆریستانی داعش سووکایەتییکردنە بە پێکھاتەی ئێزدی

 

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق ژماره‌یه‌ك كه‌س و كاری داعشی له‌ وڵاتی سوریا  گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ عێراق و له‌ عێراق كه‌مپێكی بۆ دروستكردن قایمقامی شنگال رایگه‌یاندووه‌  گەڕاندنەوەی خێزانەکانی تیرۆریستانی داعش سووکایەتییکردنە بە پێکھاتەی ئێزدی

 

محەما خەلیل قایمقامی شنگال لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە پێکھاتەی ئێزدی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە کۆمەڵکوژکراوە و گوتی:”دەبووایە حکوومەتی عێراق لەبری گەڕاندنەوەی خێزانەکانی تیرۆریستانی داعش لە کەمپی ھۆل لە سووریاوە بۆ پارێزگای نەینەوا، هەوڵی بۆ دووبارە سەقامگیرکردنەوەی شنگال و گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکانی ئێزدی بۆ زێدی خۆیانی بدایە“.

 

هه‌روه‌ها قائیمقامی شنگال راشیگه‌یاندووه‌ راشیگەیاندووە کە حکوومەتی عێراق، ھیچ گرنگی بە پرسی شنگال و نەماھەتیی ئێزدییەکان نەداوەو گەڕاندنەوەی خێزانەکانی تیرۆریستانی داعش لە کەمپی ھۆل لە سووریاوە بۆ سنووری پارێزگای نەینەوا و نیشتەجێکردنیان لە کەمپی جدعە، سووکایەتییکردنە بە پێکھاتەی ئێزدی“.

 

چەند رۆژێک لەومەبەر، ٩٤ خێزانی تیرۆریستانی داعش لە کەمپی ھۆل لە سووریاوە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە گەڕێندرانەوە و لە کەمپی جدعە باشووری پارێزگای نەینەوا نیشتەجێکران.

 

Back to top button