شەرەفنامە دەرگای ناساندنی ئافرەتی كوردە

خواكوڕك

زانیارییەكان دەربارەی ڕۆڵی ژنانی كورد لە كایە جۆربەجۆرەكان لە شەرەفنامەوە دەست پێی دەكات، شەرەفنامە یەكەم مانەفیستۆیە بۆ زانیاری و توێژینەوە لە ڕۆڵ و پێگەومێژووی ئافرەتی كورد لە سەدەی ١٦ و ساڵانی ١٥٩٧.

“شەرەفخان” شەرەفەدینی بەدلیسی لە “شەرفنامە” دا پەنجەی خستووەتە سەر تەواوی ئەو زانیاری و وردەكاریانەی كە پیویستن بۆ ناسین و پێناسی كەسایەتی ئافرەتی كورد ، ئەو دەگێڕێتەوە ژنانی كورد خاوەن پێگەی كۆمەلایەتی و ئابووری بەھێزبوون ، بەڕێوەبەر و ماموستا و كاربەدەست بوون لە كایە جیاوازەكان ، سەرەڕای ئەوەی نەتەوەی كورد لەو سەردەمەدا بەشێكی گرنگی پێكھاتەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بووە و شەریعەت یاسا عورفی و ئاینیەكان تایبەت بە مافەكانی ژنھێنان و كڕین و بەكارھێنانی كەنیزەك بەركاربووە ،بەڵام كوردان بەگشتی دوور بوون لەو دیاردانە جگە بەشێكی كەم نەبێت كە ئەوانیش كاربەدەستانی سوپا و پیاوانی زۆر نزیكی دەسەڵات و دەوڵەت بوون.

ژنانی كورد لە سەدەی ١٦ دەركەوتوو و دیاری ئەو كۆمەڵگایانە بوون كە خاندان وئاغاوات و بەگ و سەرۆك ھۆزەكوردیێەكان توێژە بۆرژوازەكەی كۆمەڵگەی كوردی بوون ، ژنان لەوێدا پایەدار و خاوەن شكۆی بەرزی نێو جڤاك بوون ، لە بڕیار و چارەسەری و یادەكاندا شوێنی دیار و بڕیاربەدەست وڕاوێژكاری لێھاتوو بوون.

بەدلیسی دەگێرتەوە بە پێی یاساكانی ئەو كاتەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ڕێگەپێدراو نەبووە ئافرەت بە گشتی و كچانی عازەب بە تایبەتی بە ئازادانە سەردانی بازار و كیلگەی كار و شوینە ئاینیەكانیش بكەن ، بەڵام بە ھۆی خەبات و ڕۆڵ و پێگەی ژنان لە گۆمەلگای كوردی ئەو دەمەدا دەسەڵاتدارانی عوسمانی و موفتی بەشێك لەو ناوچانە بە تایبەت شاری بەدلیس و دەورووبەری ناچار بوون ڕێگە بەو مافەی ژنان بدرێت و چیدی ڕێگری لە كارو چالاكیەكانیان نەگیرێت بەربەستیش دروست نەكرێت لە بەردەم ماف و رۆڵ و سەركردایەتی كردنیان لە ناو كۆمەڵگەدا.

 

سەرچاوە/ Kutub- history

Back to top button