له‌ کەرکووک هێزه‌ ئه‌منیه‌كان شەش تیرۆریستیان ده‌ستگیر كردن

ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، شەش تیرۆریستیان لە پارێزگای کەرکووک دەستگیرکرد.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە ئاژانسی ھەواڵگریی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، شەش تیرۆریستیان لە پارێزگای کەرکووک کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوون، دەستگیرکردووە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لە میانی لێکۆڵینەوە بەراییەکاندا، دانیان بەوەداناوە کە بەشدارییان لە ئەنجامدانی چەندین کردەی تیرۆریستی دژبە ھێزە ئەمنییەکان و ھاووڵاتییان کردووە .

باس لەوەشکراوە کە دەستگیرکراوەکان دوای وەرگرتنی گوتەکانیان، رێوشوێنی یاسایی لە بەرامبەریان گیراوەتەبەر.

Back to top button