ئەمرۆ ڕۆژی جیهانیی منداڵانە
منداڵ ئەو كەسایەتییە تایبەتەیە كە دنیایەكی پاك و بێگەردی هەیە و پێویستی بە گرنگیپێدان و دابینكردنی ژیانێكی شایستە و پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی و دابینكردنی مافەكانی هەیە.
بۆ گرنگیپێدانی زیاتر بەو توێژە، ڕۆژێكی جیهانیی تەرخان كراوە كە بەپێی وڵاتان ڕێكەوتەكەی گۆڕانكاریی بەسەردا دێت، بەجۆرێك لە زۆرینەیان بەتایبەت هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ١ی حوزەیراندا یاد دەكرێتەوە، لە چەند وڵاتێكی دیكەش بۆنەكە كەوتووەتە مانگەكانی نیسان و ئایار و چەند ڕێكەوتێكی دیكەوە.
ئەوەى کەپەیوەستە بە دیارىکردنى رۆژى یەکى حوزەیران وەک رۆژى جیهانى منداڵان دەگەرێتەوە بۆ ساڵى (1925) کاتێک لەو بەروارەدا یەکەم کۆنگرەى نێودەوڵەتى بۆ پاراستنى منداڵان لەشارى ژنێفى سویسرا بەسترا.