سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی ئه‌نجام دا
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی 46ـه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێوه‌ندی به هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتییه‌وه كرد و له‌و پێوه‌ندییه‌دا دووپاتی له كاركردن بۆ ته‌بایی و یه‌كڕیزی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە ١ی حوزه‌یران، ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له یادی 46 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیدا، پیرۆزبایی له خۆیان و له ڕێی ئه‌وانیشه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ته‌واوی كادران و جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ك هێزێكی سیاسیی سه‌ره‌كیی كوردستان، خاوه‌ن ڕۆڵێكی دیاره له مێژووی خه‌بات و تێكۆشانی ئازادی و به‌دیهێنانی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستاندا، ئه‌مڕۆش یه‌كێكه له‌و لایه‌نانه‌ی خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌هێز و سه‌ره‌كین له پرۆسه‌ی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتداری له هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆڵ و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ته‌واوی لایه‌ن و پێكهاته‌كانی له پێناو ته‌بایی و یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌یی و پاراستنی ماف و ده‌سكه‌وته‌كان و ئێسته و داهاتووی گه‌لی كوردستاندا به گرنگ و پێویست زانی، هه‌روه‌ها له‌م یاده‌دا سڵاو و دروودی بۆ گیانی سه‌رۆك مام جه‌لال نارد و دووپاتی كرده‌وه كه به ڕێز و شكۆوه یادی ده‌كه‌ینه‌وه.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كردووه‌ته‌وه، هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان سوپاس و پێزانینی خۆیان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان بۆ پێوه‌ندی و پیرۆزبایی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشان دا، دووپاتیان له ته‌بایی و یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌یی له پێناو پاراستنی ماف و ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستاندا كرده‌وه.