مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندن له‌ یه‌كێتيی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات.

له‌ تویته‌كه‌ی مەسرور بارزانی دا هاتووه‌.. پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گشت ئەو خەباتگێڕ و تێکۆشەرانە دەکەم کە لە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پێناو مافەکانی گەلەکەمان درێژەیان بە خەبات داوە. هیوادارم یەکێتیی وەک لایەنێکی سەرەکی و هاوپەیمان لە حکومەت، بەرده‌وام بن لە پشتیوانیکردنی کارنامەی هاوبەشمان بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەلەکەمان.

 

Back to top button