به‌ڵگه‌یی.. فرۆشتنی نه‌وتی كه‌ركوك له رێگه‌ی ئێرانه‌وه له‌سه‌ر پێشنیاری هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د بووه
خواكوڕك
رۆی 20ـی شوباتی 2017 ئێران و عێراق رەشنووسی رێكەوتنێكیان لەبارەی هاوكاری وزە ئیمزا كرد، راوێژكارێكی نێودەوڵەتیش كاری لێكۆڵینەوە لەسەر لایه‌نی ئابووری و تەكنیكی ئەم پلانە ئەنجام ده‌دات.
ستیف بیكر سه‌رۆكی پێشووی سه‌نته‌ری دیراسه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ووزه، به مالپه‌ڕی بی بی سی راكه‌یاندووه، گومانی له رێكه‌وتنێكی نێوان ئێران و عێراق هه‌یه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا راپۆرتێك له‌باره‌ی ئاراسته سیاسیه‌كانی ئه‌و رێكه‌وتنه ده‌خاته‌ڕوو.
رێكه‌وتنكه‌ه‌ی نێوان عێراق و ئێران له‌باره‌ی راكێشانی بۆڕی نێوان كەركوك و ئێرانە و هەناردە كردنی نەوتی كەركووك به‌شێكه له له‌و پلانه‌ی پێشتر چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی داواكاری فرۆشتنی نه‌وتیان لەلایەن ئێرانەوە و بۆ به‌غدا پێشنیار كردبوو.
پێشتر هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د له رێكه‌ی نوسراوێكه‌وه كه له‌میدیاكانی یه‌كێتی بڵاوكرایه‌وه، داوای له‌حكومه‌تی عێراق كردبوو كه پێویسته فرۆشتنی نه‌وتی كه‌ركوك له ژێر ده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ربهنرێت و راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌غداوه سه‌رپه‌رشتی بكرێت و به‌بازاڕبكرێت.
لە نامەکەدا کە رۆژی 19-8-2016 نێردراوە، داوا لە حەیدەر عەبادی دەکات ئەرێنییانە لەماوەی پێنج رۆژدا مامەڵە لەگەڵ داواکارییەکانیان بکات و هەڕەشە دەکات و داوای راگرتنی هەناردەی نەوتی کەرکووک دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، بڕیاری دووبارە هەناردەکردنەوەی 100 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە بەبێ هەماهەنگی و رێککەوتن بووە لەگەڵ ئەواندا.