سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی سعودیە دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 1ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد بن سلێمان ئەلعسیری کونسولی گشتیی نوێی شانشینی عەرەبستانی سعودی لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە کونسولی نوێی سعودیە ، هیوای خواست پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سعودی، لە هەموو بوارەکاندا پەرە بسەنن.

کونسولی گشتی نوێی سعودیە ، سڵاو و ڕێزی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز و جێنشین میر محەمەد بن سەلمان-ی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و خواست و ئامادەیی وڵاتەکەی، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی ، بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا.

1

 

Back to top button