زیاتر لە 2 ههزار كەس مردوون
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند ، زیاتر لە دوو هەزار هاووڵاتی لە ڕووداوەکانی هاتوچۆدا لە ساڵی 2020 دا گیانیان لە دەست داوە .
عەبدولزەهرا هنداوی، وتەبێژی وەزارەتى پلاندانان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند:”لە ساڵی 2020دا 8 هەزار و 186 ڕووداوی هاتووچۆ تۆمار کراوە، کە لە ساڵی 2019دا لە 10 هەزار و 753 ڕووداو ەوە تۆمارکراوە، لە پێنج ساڵی ڕابردوودا بەرزترین ڕووداوی شازبووە”
گوتیشی:”ڕووداوەکانی هاتووچۆی ساڵی ڕابردوو بووە هۆی مردنی 2152 هاوڵاتی عێراقی، کە زۆرینەیان لە ڕەگەزی نێر بوون، کە ڕێژەیان 82,5٪ بووە، بە بەراورد بە 376 مێ، یان 17,5٪”.