باوكی سمكۆ به‌نه‌فشی: دەترسم كوڕەكەم وەك مستەفا سەلیمی رادەستی ئێران بكرێتەوە
لە رۆژی سێشەممە 13ی نیسانی 2021ەوە سمكۆ بەنەفشی كە پێشمەرگەیەكی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕان بووە، لەلایەن دژە تیرۆری یەكێتییەوە ڕفێندراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە. عەلی بەنەفشی، باوكی سمكۆ زانيارى نوێ ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێ :
له‌وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئێوە هیچ زانیارییەکتان له‌سه‌ر سمكۆ هه‌یه؟عه‌لی به‌نه‌فشی رايگه‌ياند: پێش جه‌ژن چه‌ند كه‌سێك له‌لایه‌ن لایه‌نێکی ئه‌منییه‌وه هاتن و ڤیدیۆیه‌كی كوڕه‌كه‌میان هێنا، له ڤیدیۆیەكهدا كوڕه‌كه‌م ده‌ڵێت، باوكه گیان من ساغ و سه‌لامه‌تم، ئیتر به منیان گوت بڕۆ بۆ سنه و دوای جه‌ژن وه‌ره‌وه و له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ت قسه بكه و گرفتی نییه، به‌ڵام سێ رۆژ دوای جه‌ژن تائێستا هیچ خه‌به‌رم له كوڕه‌كه‌م نییه.
سباره‌ت به ته‌ندروستى كوره‌كه‌ى , په‌يوه‌نديان پێوه‌ى عه‌لی به‌نه‌فشی گوتى:” من ئه‌وه‌ی بینیم له جه‌سته‌وه گرفتی نه‌بوو، به‌س له رووی ده‌روونییه‌وه زۆر په‌شێو و ناره‌حه‌ت بوو و خهبهریم لێی نییه،هیچ په‌یوه‌ندیم نییه و به‌داخه‌وه حزبه‌كه‌ی خۆی گرفتی بۆ دروست كردووه و ده‌یانه‌وێت پیلانێكی دیكه دروست بكه‌ن.
له‌وه‌ڵامى پرسيارى ئایا هیچ ترسێكت لەوە هەیە هاوشێوەی مستەفا سەلیمی، یەكێتی كوڕەكەی تۆش رادەستی ئێران بكاتەوە؟عه‌لی به‌نه‌فشی گوتى: من ترسم هه‌بوو وه‌ك مسته‌فا سه‌لیمی لێ بكرێت، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه ئه‌منییه ئه‌وه‌م خسته ڕوو كه ده‌ترسم وه‌ك سه‌لیمی راده‌ستی ئێران بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م گرووپه ئه‌منییه به‌ڵێنیان داوە كه كوڕه‌كه‌م ناده‌نه‌وه به ئێران.
عه‌لی به‌نه‌فشی لهچاوپێكهوتنهكهى له‌گه‌ڵ باسنيوز گوتووشيه‌تى: كۆمه‌ڵه به‌رپرسی یه‌كه‌مە و كه‌سێك به ناوی (ع. ئ) لە نێو حزبەكە گرفتی دروست كردووه، من له كه‌س خۆش نابم، شتێك له كوڕه‌كه‌م بێت، ده‌بێت هه‌موویان بچنه به‌رده‌م دادگای گه‌ل ، یه‌كێتی بەڵێنی پێ داوم گرفت بۆ كوڕه‌كه‌م دروست نه‌بێت، داواكارم ده‌نگی من رابگه‌یه‌نن، چونكه هه‌وڵێك هه‌یه له کێشەیەکی سیاسی تێوه بگلێنرێم، كه من رقم له هیچ حزبێك نییه، نه یه‌كێتی و نه پارتی و نه هیچ حزبێك، هه‌موویانم خۆش ده‌وێت.
عه‌لی به‌نه‌فشی زياتر گوتى: له سلێمانییه و ئه‌و براده‌رانه بەڵێنیان داوه راده‌ستی ئێرانی ناكه‌ن، من پێشووتر ده‌ترسام راده‌ستی ئێرانی بكه‌ن، به‌س ئه‌و برادهرانەم بینی دڵنیا بووم، به‌ڵام ئێستا دووباره نیگه‌رانم، 20 رۆژه له منیان نه‌پرسیوه، بۆ پێم ناڵێن چی كراوه و چی‌یان كردووه؟ ئه‌وه چوار رۆژه له سلێمانیم كه‌س لێی نه‌پرسیوم،كۆمه‌ڵه پیلانی بۆ داناوە، دڵنیام كه (ع ئ) پیلانی بۆ كوڕه‌كه‌م داناوه.
باوكى سمكۆ ئه‌وه‌شى باسكردووه كه : نه‌يهێشتووه خه‌ڵك له رۆژهه‌ڵات گرفت دروست بكەن، خۆپیشاندان بكەن، ده‌شلێت : له سبه‌ی بەولاوه خه‌ڵك بە من ڕاناگیرێت. من داواتان لێ ده‌كه‌م، رێگایهكهم بۆ بدۆزنه‌وه له‌گه‌ڵ لاهوور جه‌نگی قسه بكه‌م و سۆراغی كوڕه‌كه‌م بكه‌م، من له خزمه‌تی مام جه‌لال بووم و وێنه‌م له‌گه‌ڵیدا هه‌یه، من په‌یڕه‌وی رێبازی مه‌سته‌فا بارزانی و تاڵه‌بانی بووم، ههردووكم خۆش دەوێن.
ناوبراو له‌كۆتايى ديمانهكهيدا ده‌شلێ:” گوتیان حه‌قی خۆته قسه بكه‌یت، به‌ڵام تا لێكۆڵینه‌وه ته‌واو ده‌بێت ئارام بە و قسه مه‌كه، من دڵنیام كوڕه‌كه‌ی من پاكه.
بەگوێرەی راپۆرتێكی ماڵپەڕی مافی مرۆڤی (هەنگاو)، پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە ناوی (سمکۆ بەنەفشی)، كە تەمەنی 35 ساڵە و خەڵکی سنەی رۆژهەڵاتی كوردستانە، لە رۆژی سێشەممە 13ی نیسانی 2021ەوە لە شاری سلێمانی بێ سەروشوێن بووە.