سەفین دزەیی: فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەکەینە وەزارەت

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،  کار لەسەر پێداچوونەوە بە فەرمانگەکە و کارەکانی دەکەن و دەیانەوێت وەکو وەزارەتێک بێت و پەرلەمانی کوردستانیش یاسایەکی بۆ دەربکات.
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووه‌: “هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دونیا پەیوەندیی باشی هەیە، لەنێویاندا وڵاتانی عەرەبی و ئێستا شەش وڵاتی عەرەبی نوێنەرایەتی و کونسوڵگەرییان لە هەرێمی کوردستان هەیە”.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو گوتووشيه‌تى: “لەدوای ساڵی 2003 پەیوەندیی وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی کوردستان باشتربووە و ئێمە لە هەرێمی کوردستان هەمیشە خوازیاری پەیوەندیین لەسەر بنچینەی رێزی بەرامبەر”.

سەفین دزەیی ئاماژەی بەوەشداووه‌ كه‌ “یەکێک لەو گۆڕانکارییانەی بەنیازن بیکەن ئەوەیە فەرمانگە بکرێتە وەزارەت، بەڵام ناوی وەزارەتی دەرەوە نابێت، چونکە بەپێی یاساکان نابێت وەزارەتی لەمجۆرەیان هەبێت، بەڵام ناوێکی دیکەی دەبێت.

Back to top button