گواستنەوەی کەلتوری فیکە و تەپڵ لێدان لە پەڕلەمانی کوردستانەوە بۆ پەڕلەمانی بەریتانیا .

نیاز حاجی
دوێنێ دوو پەڕلەمانتاری بەریتانیا سمینارێکیان بۆ ( یوسف محمد ) سەرۆکی پێشوی پەڕلەمانی کوردستان رێکخست لە یەکێک لە هۆڵەکانی پەڕلەمانی بەریتانیا ، ژمارەیەک کوردی دانیشتوی بەریتانیا بەشداری سمینارەکەیان کرد ، کەناڵی( ئێن ئار تی )یش هەندێک دیمەنی گواستەوە .
یەکێک لە بەشداربوانی سمینارەکە ئافرەتێکی کورد بوو ، لە کاتی هاتنی نۆرەی بۆ پرسیار کردن ، لەسەرەتای دەستپێکردنی قسەکانی هەستکرا رەخنە لە سەرۆکی پەرلەمان دەگرێت بۆیە لەلایەن هەلسوراوانی گۆرانەوە هێرشی کرایە سەر ، بەفیکەلێدان و هوی ها و تەپڵ لێدان و جوێن و قسەی ناشیرن قسەکانیان پێی بری ، یەکێکی تر لە بەشداربوان رەخنەیەکی تری لە یوسف محمد گرت ، بە بۆکس لە دواوە هێرشی کرایە سەر ، دۆخی سمینارەکە تەواو شێوا ، رێکخەری سمینارەکە چەندین جار داوای هێمنی لە بەشدار بوان کرد بەلام بێ فایدەبوو ، دواتر گۆرانخوازەکان هەر لە نێوان خۆیان کردیانە شەر ، زۆر جار ئەگەر وەسفی شوێنێکی پڕ لە ژاوەژاو بکرێت ، دەگوترێت ( دەلێی حەمامی ژنانە ) ، دوێنێ پەڕلەمانی بەریتانیا بوو بە ( حەمامی ژنان ) ، تا بڵێی دیمەنێکی ناشرین و قێزەوەن پیشانی ئەو دوو پەرلەمانتارەی پەرلەمانی بەریتانیا درا کە رێکخەر و ئامادەی سیمینارەکە بوون .
ئەو هەلسوکەوتانەی دوێنێی بزوتنەوەی گۆڕان و گۆرانخوازان ، کە لە پەڕلەمانی بەریتانیا کردیان ، مەودای بانگەشەکانی ئازادی رادەربرین و سلوکی مەدەنیانەی بزوتنەوەی گۆرانی پێشانی هەموو لایەک دا!
یوسف محمد لەسیمنارەکەدا سەرەرای پارانەوە بۆ گەرانەوەی بۆ سەر کورسیەکەی ، ویستی کوردستان ناشرین بکات و وێنای کرد بەدۆزەخ ، بەلام دوو پەڕلەمانتارەکەی بەریتانیا هەر زوو وەلامیاندایەوە کە ئەوان دەزانن کوردستان چۆنە و سەردانیان کردووە ، دواتر زوو تر لەکاتی تەواو بونی سیمینارەکە ، هەردوو پەڕلەمانتار هۆڵەکەیان جێهێشت .
ئەو هەلسوکەوتانەی دوێنێ کە لە هۆلی سیمینارەکەی یوسف محمد لە پەڕلەمانی بەریتانیا رویاندا ، دڵنیام یەکەم جارە روبدات لە پەڕلەمانی بەریتانیا .
گۆرانخوازان دوێنێ ( کەلتوری هۆی ها و هات و هاوار و فیکە لێدان و تەپڵ لێدان و شەرە بۆکس و جوێندان و سوکایەتی کردن بەئافرەت)یان لەپەڕلەمانی بەریتانیا نمایش کرد !
دوو پەڕلەمانتارەکەی بەریتانیا تەواو لەوە گەیشتن کە بەشی زۆری پێکهاتەی بزوتنەوەی گۆران بریتین لە کۆمەلێک خەلکی شەقاوە و چەقۆکێش و کەسانی ئاژاوە گێڕی سەر جادە ، یوسفیش شایەنی پۆستی سەرۆکی پەڕلەمان نیە .

Back to top button